هەواڵ
له‌ ده‌ستی بارزانیدایه‌.. واده‌ی ده‌ستنیشانكردنی دوو پۆست نادیاره‌
تائێستا هیچ واده‌یه‌ك بۆده‌ستنیشانكردنی هه‌ردوو جێگری سه‌رۆكی نوێی هه‌رێمی كوردستان دیارنییه‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاساییش له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا ئاماژه‌ به‌هیچ واده‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و دوو پۆسته‌نه‌دراوه‌.

جه‌لال محه‌مه‌د بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌SNNی راگه‌یاند: له‌ یاسای هه‌مواركراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نها باسله‌وه‌كراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگر بۆ خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاتیان دیاری ده‌كات.

وتیشی:"هیچ واده‌یه‌ك بۆ دیاریكردنی ئه‌و دوو جێگره‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌، وه‌كو په‌رله‌مانیش نازانین ئه‌و دوو جێگره‌ كه‌ی ده‌ستنیشان ده‌كرێن و چۆن ده‌ستبه‌كارده‌بن".

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌ رێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌شماندا له‌گه‌ڵ پارتی، ئاماژه‌ به‌رێكار و رۆتیناته‌ كارگێڕییه‌كانی وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ نه‌كراوه‌.

له‌باره‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانیان بۆ پۆسته‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، جه‌لال محه‌مه‌د وتی:"هه‌ركاتێك داوای لیستی كاندیدانمان لێ بكرێت، به‌ چه‌ند كاتژمێرێك یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه‌و راده‌ستی سه‌رۆكی راسپێردراوی ده‌كه‌ین".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 ڕۆژ پێشتر - Jun 13 2019 8:50AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.