بەهۆی وەرگەڕانی بارهەڵگرێک لە دوکان، دوو کەس گیانلەدەست دەدەن

0
679

SNN

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە قەزای دوکان بارهەڵگرێکی مریشک وەردەگەرێت و بەهۆیەوە دوو کەس کە شۆفێرو سەرنشینی بارهەڵگرەکەبوون گیانیانلەدەستدا.

ئەم رووداوە لە سەنتەری قەزای دووکان روویداوەو بارهەڵگرەکە 6 هەزار مریشکی پێبووە، شۆفێری بارهەڵگرەکە کە بەڕەگەز عەرەب بووە و سەرنشینێکی لەگەڵدا بووە، بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵەوە خۆیدەدات بە ستونێکی کارەباداو پاشان خۆی دەدات بە ماڵێکدا و دەستبەجێ شۆفێر و سەرنشینەکە گیانلەدەستدەدەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this