عێراق حەوت نەخۆشخانەی نوێ دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی تووشبووانی کۆرۆنا

0
271

SNN

حسێن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق 28ئایار رایگەیاند “:کە وەزارەتەکەیان 7 نەخۆشخانەی نوێی کۆرۆنای کردۆتەوە لە پارێزگا جیاوازەکان، بۆ کۆنترۆڵکردن و وەرگرتنی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق کە رۆژ لە دوای رۆژ لە زیادبووندایە.

تەمیمی ئاماژەی بەوەکرد کە ئەم نەخۆشخانانە، کە 55 قەڵەوێرەین، دەتوانن لە کاتی ئێستادا هاوکارێکی باشبن بۆ وەرگرتنی تووشبووانی کۆرۆنا و کەمکردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەکانی دیکە، هەموو نەخۆشخانەکان بەم زووانە دەخرێنە خزمەتی هاووڵاتیان.

تەمیمی رونیشیکردەوە، کە بارودۆخی ئێستای عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆنترۆڵە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هۆشداری بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون و گیانلەدەستدان لە عێراق بە مەترسی ناوبرد گەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن.

راشیگەیاند، پێویستە هاووڵاتیان زۆر ئاگاداری هەواڵی ناراستبن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەبێتەوەو ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنا لەدەستدەرچوو، ئەو قسانە دورن لە راستییەوە.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this