12 کەس لە هەولێر تووشی کۆرۆنا بوون

0
543
کۆرۆنا

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێم پێنجشەممە 28ی ئایار، تووشبوونی 12 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر راگەیاند کە نیشانەیان هەبووەو سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانکران، پێنج پیاو و پێنج ژن و دوو کچ، حەوت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە.

شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

بەشی بکە لە
تاگەکانکۆرۆنا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this