گلدانەوەی ئاوی عێراق لەلایەن تورکیاوە نیگەرانی دروستکردووە

بەنداوی ئەلیسۆ لەتورکیا
SNN
دوای ئەوەی تورکیا لە بەنداوێکی نوێی لەسەر رووباری دیجلە دەستی بە گلدانەوەی ئاو کرد، ئاستی ئەو رووبارە لە عێراق کەمبووەتەوە و پەرلەمانتارێکی عێراق داوا دەکات هەرچی زووە حکومەتی بەغدا فشار بکاتە سەر تورکیا تا رێژەی ئاوی خۆی بۆ عێراق زیاد بکات.
مەنسور بەعیجی ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دەبێت حکومەتی عێراق رێگەی ئابووری لەو وڵاتانە بگرێت کە ئاو دەدەنە عێراق بەتایبەت تورکیا.
وتیشی: “دەبێت مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەرچی رێگەیەکی لەبەردەستە بەکاری بهێنێت بۆ ناچارکردنی تورکیا کە ئاوی زیاتر بەربداتەوە و کێشەکەشی بە جەنگی ئاو وەسفکرد”.
ساڵی 2019 بەبڕی 16 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕيی بازرگانی لەنێوان عێراق و تورکیادا هەبووە، ئەو پەرلەمانتارە وتی: “دەبێت بەڕێگە و چەکی ئابووری ئەنکەرە ناچار بکرێت بیر لەکەمکردنەوەی بەشە ئاوی عێراق نەکات.
ئاوی دیجلە و فورات دوو شادەماری گرنگی عێراقن کە لەڕێیانەوە کشتوکاڵ و ئاودێری پەرەی پێدەدرێت.
هەفتەی رابردوو تورکیا ئاوی کردە ناو بەنداوە تازەکەیەوە کە ناوی ئەلیسۆیە و لەساڵی 2016 ەوە دەستیپێکردووە و ئەمساڵ کۆتایی بەبنیادنانی هات.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
جۆکۆڤیچ بردنەوەی 600ی بە دەستهێنا
2020-09-05 -
هەرێم و بەغدا هێشتا نەگەیشتوونەتە رێكکەوتن
2020-12-14
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17