روسیا پشتیوانی دارایی فڕۆکەخانەکانی خۆی دەکات

0
201

SNN-

حکومەتی روسیا بڕی 156 ملیۆن دۆلاری بۆ فڕۆکەخانەکانی وڵاتەکەی خەرجکرد بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی کارمەندانی و خزمەتگوزارییەکانی دیکە.

میخائیل میسۆچین سەرۆکوەزیرانی روسیا رایگەیاند “مەرامیانە فڕۆکەخانەکانی وڵات تووشی داڕمان و کەڵەکەبوونی قەرز نەبنەوە”.

وتیشی: “لە پارەکە دەتوانرێت خزمەتخگوزاریی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی هەندێک شوێنیش ئەنجام بدرێت و پێویستیی تریش پڕ بکرێتەوە”.

بەوتەی سەرۆکوەزیرانی روسیا، دەسەڵاتی شارستانی و فڕۆکەوانیی وڵات چاودێریی چۆنێتیی سەرفکردنی پارەکە دەکات.

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە فڕۆکەخانە و کۆمپانیاکانی گواستنەوە و نوسینگەکانی گەشتیاریی لەروسیا خەرییکبوو تووشی مایەپوچبوون ببن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this