هاتووچۆی سلێمانی: کامێراکانی سەر شەقام دەخەینەوە کار

0
1148
شاری سلێمانی

SNN

 هاتووچۆ سلێمانی رایگەیاند، لەپێناو رێگریکردن لە رووداوەکانی هاتوچۆ بەمنزیکانە کامێرا جێگیر و گەڕۆکەکان دەخەنەوەکار.

فه‌ره‌یدون عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی سلێمانی رایگه‌یاند، “پێش هاتنی كۆرۆنا به‌نیازبووین كامێرا‌ جێگیره‌كان بخەینه‌وه‌كار، به‌ڵام به‌هۆی ڕاگرتنی ده‌وامه‌وه‌ ئه‌و كاره‌مان خسته‌ دوای جه‌ژن”.

راشیگەیاند: “ئێستا له‌ هه‌وڵداین ڕه‌زامه‌ندی وه‌ربگرین‌ و له ‌داهاتویه‌كی نزیكدا ده‌یخه‌ینه‌وه‌كار”.

سەبارەت بە گرفتی ئەو کامێرایانەش فەرەیدون عومەر رایگەیاند، “ڕاسته‌ سیستمه‌كه‌ كۆنه ‌و ده‌بێت ڕۆژانه‌ كارمه‌ندانی هاتووچۆ داتای كامێره‌كان بە ئامێرێكی گوازه‌ره‌وه‌ی ئه‌لیكترۆنی بگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ، به‌ڵام چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ش هه‌یه‌، ده‌توانرێت له ‌ڕێگه‌ی فایبه‌ر ئۆپتیكه‌وه‌ سه‌رجه‌م داتا و زانیارییه‌كان راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستبكرێت به ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆوه.”

‎له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، بەرپرسی کامێراکانى چاودێریی هاتوچۆى سلێمانى دەڵێت، “ئەم سیستمە نوێیە هەموو جۆرە ژمارەیەک تۆماردەکات، سەرپێچى ژمارەى هەولێر و دهۆک بە ئیمەیڵ بۆیان دەنێرین، بۆ ناوەڕاست و خوارووى عێراقیش ئەرشیفی دەکەین، بۆ ژمارەکانیش لە لامان دەمێنێتەوە، تا کاتی ژمارە بەستن.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this