بەفەرمی خولی ئینگلتەرا لەم بەروارە دەستپێدەکاتەوە

0
505
خولی ئینگلتەرا

SNN Sport

 

بە پێی زانیارییەکانی کەناڵی سکای سپۆرت، بەفەرمی یارییەکانی خولی ئینگلتەرا جارێکی تر دەستپێدەکاتەوەو یارییەکانی لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.

 

دوای ئەوەی یانەکان دەستیان بە راهێنان بە جیا کردەوەو رێککەوتن مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ بکەنەوە، ئەمڕۆ هەر 20 یانە بەشداربووەکەی خولەکە رێککەوتن یارییەکانی پریمەرلیگ لە 17ی حوزەیران دەستپێبکاتەوە.

 

یەکەم یاری خولەکەش بە یاری نێوان مانچستەرسیتی و ئارسناڵ دەبێت و دواتر لە هەمان رۆژ یاری ئەستۆن ڤێلا و شیفڵد یونایتد ئەنجام دەدرێت.

 

خولی ئینگلتەرا 29 هەفتەی لێ ئەنجامدراوە تەنیا 4 یانە 28 یاریان ئەنجامداوە، یانەی لیڤەرپوڵ بە کۆکردنەوەی 82 خاڵ لە پلەی یەکەم دەبینرێت و مانچستەرسیتی بە 57 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this