وەزیری تەندروستی: مەترسی کۆرۆنا لەسەر هەرێم زیاتر بووە

0
823

SNN

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: بەهۆی جێبەجێنەكردن و رەچاونەكردنی ڕێنماییەكانی خۆپاراستن، مەترسییەكانی كۆرۆنا لەسەر هەرێم زیاتر بووە.

سامان بەرزنجی ئێوارەی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: به‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژیان ئاسایی بووه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌ هاووڵاتییان ره‌چاوی رێنماییه‌كانی خۆپارێزی ناكه‌ن، مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا زیاتر بووه‌.

ناوبراو وتیشی: بەراورد بە مانگەکانی ئازار و نیسانی رابردوو، ئێستا پەتای کۆرۆنا زیاتر تەشەنە دەکات.

ئەم وتانەی وەزیری تەندروستی لەدوای ئەوەهات، شاندێکی تەندروستی ئیماراتی بڕی حەوت تۆن
پێداویستی پزیشكی و هاوكاری ته‌ندروستی بۆ هەرێمی کوردستان نارد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this