بەفەرمی بەرواری دەستپێکردنەوەی خول و  جامی ئیتاڵیا دیاری کرا

0
354
خولی ئیتاڵیا

SNN Sport

 

ئەمڕۆ بەفەرمی بەرواری جامی  و خولی ئیتاڵیا دیاری کراو کاتێک بۆ دەستپێکردنەوەیان دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا دیاری کرا.

 

وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا فینچینزۆ سپادافۆرا ئەمڕۆ گلۆپی سەوزی بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە لە 20ی حوزەیران هەڵکرد،ئەمەش پاش کۆبوونەوەی بە شێوەی ڤیدیۆ لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و رابیتەی خولەکە.

 

هەروەها یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا کە دوو یارییە، لە 13ی حوزەیران دەستپێدەکاتەوە.

 

یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی و  کۆتایی خولەکە بەمشێوەیە.

13/6/2020

ناپۆلی- ئینتەرمیلان

یۆڤانتۆس- ئەیسی میلان

 

یاری کۆتایی جامەکە:

17/6/2020 لە نێوان براوەی هەردوو یاریەکە ئەنجام دەدرێت.

 

ئیتاڵیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کە زۆر بە توندی ڤایرۆسی کۆرۆنا لێیداو زیاتر لە 30000 هەزار کەسی کوشت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this