دوو جوتیار لەلایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندراون

0
900

SNN-سیروان حەسەن

لە سنووری خانەقین دوو جوتیار لەلایەن چەند چەکدارێکەوە، کە گومان دەکرێت داعش بن، رفێندراون.

عارف عادل بەڕێوەبەری ناحیەی جەبارەی سەر بە قەزای خانەقین بە SNNی ڕاگەیاند: “ماوەی دوو ڕۆژە لەسنوری ناحیەی جەبارە دوو جوتیار کە هەردووکیان بران لەکاتێکدا دروێنەیان کردووە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رفێندراون, گومانیش دەکرێت ئەو چەکدارانە داعش بن”.

وتیشی، ئەو دوو جوتیارە لە دوای رفاندنیان تاوەکو ئێستا چارەنووسیان نادیارە و کەسوکاریشیان دەڵێن هیچ پەیوەندییەکیان پێوە نەکراوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ڕفاندنیان دیارنییە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this