منداڵێک لە حەوزێکدا خنکا

0
765

SNN-محەمەد مستەفا

ئەمشەو لە ناحیەی چوارقوڕنەی قەزای رانیە منداڵێک لە مەلەوانگەی ماڵەکەیدا خنکاوە .

شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: ئەمشەو پێنج شەممە 28 ی ئایاری 2020 تەرمی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە ناحیەی چوارقوڕنە بە خنکاوی گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی گشتی رانیە .

وتیشی: “بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو منداڵە لە ناو ماڵی خۆیاندا لە گەڕەکی راپەڕینی ناحیەکە، کەوتۆتە ناو حەوزێکی ئاوەوە و خنکاوە”.

باسی لەوەشکرد: “دوای پشکنینی پزیشکی تەرمی منداڵەکە رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەو رووداوە دەستی پێکردووە” .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this