دوایین ئاماری کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکرێتەوە

0
469

SNN

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوای ئەوەی ئەمڕۆ 22 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکران، کۆی گشتی تووشبووان دەگاتە 566 کەس.

وەزارەتی تەندروستی ئەمڕۆ 28ی ئایار لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، تا ئێستا 566 کەس لە هەرێم تووشی کۆرۆنا بوون، لەنێویاندا پێنج حاڵەتی مردن هەیە و 409 نەخۆش چاکبوونەتەوە، ئێستاش تەنها 152 نەخۆش لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

سەبارەت بە کەرەنتینەکردنی گومانلێکراوان، بڵاویکردووەتەوە، تاوەکو ئەمڕۆ 12031 هاووڵاتی کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەتەوە یان بەرکەوتەی نەخۆشی پێشترن کەرەنتین کراون، ئێستا تەنها 984 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە؛ 269 لە هەولێر، 83 لە سلێمانی، 632 لە دهۆك. وە 11047 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوەتە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆیان و پشتڕاستکردنەوەی يئەوەی کە هەڵگری ئەو نەخۆشیە نین،  لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری هاووڵاتییان لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا کە کۆی گشتی 27 هاووڵاتی بوو.

سەبارەت بە پشکنینەکانیش رایگەیاندووە: لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا؛ (985) پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان؛ (454) هەولێر، (228) سلێمانی، (303) دهۆك. دەرەنجام (34) تووشبووی نوێ تۆمار کرا بەم شێوەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێر (12) پۆزەتیڤ: (5) پیاو تەمەنیان (55)، (51)، (51)، (50)، (31) ساڵ و (5) ئافرەت تەمەنیان (29)، (26)، (24)، (23)، (23) ساڵ و (2) کچی گەنج تەمەنیان (18)، (18) ساڵ ، حەفت لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، پێنج لە تووشبووان بەهۆی بوونی نیشانەکانی نەخۆشی سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە، شەش لە تووشبووان دانیشتووی ناحیەی عەنکاوەن، شەش تووشبووی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی گولان و کامەران ستی و کۆمەڵگای پیرزین و بنەسڵاوەن.

پارێزگای سلێمانی (22) پۆزەتیڤ: (12) پیاو تەمەنیان (69)، (63)، (59)، (57)، (47)، (43)، (41)، (37)، (30)، (29)، (29)، (26) ساڵ و (9) ئافرەت تەمەنیان (69)، (58)، (48)، (41)، (41)، (39)، (32)، (29)، (21) ساڵ و کوڕێکی گەنج تەمەن (15) ساڵ، 8 تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، (14) تووشبووی نیشانەی نەخۆشیان ھەیە، (21) تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانین و یەك و تووشبوو دانیشتووی وارماوەیە.

(کۆی گشتی ئەو پشکنینانەی کە ئەنجام دراوە لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (72122) پشکنین بووە)

وەزارەتی تەندروستی نوسیویەتی: “وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (122).

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this