ئەمریکا بەدوای ڤیدیۆ دروستکەرەکەی داعشدا دەگەڕێت

0
468

SNN-

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاداشتێکی سێ ملیۆن دۆلاریی داناوە بۆ هەر کەسێک بتوانێت سەرکردەیەکی داعش بدۆزێتەوە کە ڤیدیۆکانی ئەو رێکخراوە دروستدەکات و بڵاویاندەکاتەوە.

داواکراوەکە ناوی (ئەبوبەکر غەریب)ە کە رەگەزنامەی ئوردونی هەیە و ناوە راستەقینەکەی (محەمەد خزر موسا رەمەزان)ە وەک ئاژانسی فڕانس پرێس بەدواداچوونی بۆ کردووە.

ئەمریکا دەڵێت “غەریب” ڤیدیۆکانی داعشی مۆنتاژ کردووە و ریکلامەکانی ئەو رێکخراوەی بڵاوکردۆتەوە لەوانە گرتە ڤیدیۆییەکانی کوشتن و ئەشکەنجە و لەسێدارەدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this