گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ هەینی 29/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1181
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  هەینی 29/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

ئاس:

 

  • هێشتا پادشایە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە نرخترین یانەی جیهانە تا ئێستاش.
  • یانەکە بە رێژەی لە %8 نرخی زیادیکردووە لە چاوی ساڵی رابردوو، ئێستا نرخەکەی بووە بە 3,478 ملیار یۆرۆ.
  • بەرشەلۆنە لە پلەی سێیەم دێت و نرخەکەی 3,193 ملیار یۆرۆیەو ئاتلەتیکۆ مەدرید لە پلەی سێیەم دێت.
  • لالیگا لە 11ی حوزەیران دەستپێدەکات و لە 19ی تەمووز کۆتایی دێت.

 

سپۆرت:

 

  • بە پێی زانیارییە تایبەتییەکان لویس سوارێز دەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان.
  • لەوانەیە لویس سوارێز لە هەفتەی داهاتوو گلۆپی سەوزی لە لایەن پزیشکەکانەوە بۆ هەڵبکرێت و بە تەواوی بۆ یاری مایۆرکا ئامادە بێت لە 14ی مانگی داهاتوو.
  • یانەی ئینتەرمیلان بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ خۆی بە دەستەوە ناداتو دەیەوێت یان نرخی گرێبەستەکەی بدرێت، یان دەستبەرداری نابێت.
  • یانەی یۆڤانتۆس دەستبەرداری بیرۆکەی دانانی ئارسر لە گرێبەستی پیانیچ دەبێت و بەرشەلۆنە بۆ گرێبەستی جۆرجینهۆ دەچێت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • یاریزانانی بەرشەلۆنە هاوشێوەی ماتۆڕسکێلن.
  • هێرشبەرەکانی بەرشەلۆنە لە باشترین ساتی یاریکردنی خۆیاندان و هەریەکە لە میسی، فاتی، گریزمان،سوارێز هەموان سەرسام دەکەن.
  • بریسوایتیش خێراییەکەی لە دەست نەداوە و ڤیدال و سیمیدۆ و پیکی و راکیتچیش لە هەموو توانای خۆیاندان.
  • یانەی ئینتەرمیلان پێداگرە 111 ملیۆن یۆرۆ بۆ فرۆشتنی لاوتارۆ بەدەست بهێنێت،بەڵام یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بە قیست پارەکە بدات.
  • ساندرۆ رۆسێل هەموو شتێک لە کتێبەکیدا باس دەکات دوای 15 ساڵ و جەنگی خۆی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی پێشوو دەستپێدەکات.

 

 

مارکا:

 

  • ریاڵ مەدرید لە %30کارەکانی یاریگای بێرنابیۆی تەواو کردووە و لە مانگی ئەیلوول جارێکی تر دەکرێتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this