کۆریای باکوور ژن و مێردێک گولـلەباراندەکات چونکە کەرەنتینەیان شکاندووە

0
607

SNN

بەهۆی ئەوەی ویستوویانە بەقاچاخ وڵاتەکەیان ببڕن و رزگاریان بێت لەو کەرەنتینە توندەی لەسەریانە، ژن و مێردێک هەوڵی هەڵاتن دەدەن، بەڵام دەزگا سیخوڕییەکانی کۆریای باکوور پێیدەزانن.

لەکاتی دەستگیرکردنیاندا کە گەنجێکی 14 ساڵیشیان لەگەڵ بووە، دەمودەست لەشوێنی خۆیان گولـلەباراندەکرێن.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ژن و مێردەكە دانیشتووی ناوچەی هییسان لە باكوری هەرێمی ریانگانگی كۆریای باكورن و هەوڵیانداوە بەرەو كۆریای باشوور هەڵبێن.

رۆژنامەکە نووسیوێتی “گەنجە 14 ساڵەکە بەهۆی تەەمەنەکەیەوە رزگاری بووە و ژن و مێردەکەش ویستوویانە رووباری یالوو ببڕن و بگەنە چین و لەوێشەوە بۆ کۆریای باشوور”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this