نەخۆشێکی کۆرۆنا لەسلێمانی دۆخی تەندروستی زۆر خراپە

0
812
کۆرۆنا

SNN- هەوراز ئەحمەد

سەرچاوەیەک لەنەخۆشخانەی سەرچنار تایبەت بە کۆرۆنا رایگەیاند “گەنجێکی تەمەن 37 ساڵ کە هەفتەی پێشوو خۆی سەردانی کردووین، دۆخی تەندروستی زۆر خراپە و بەئەستەم هەناسە دەدات”.

وتیشی: “دۆخی تەندروستیی تووشبووەکە زۆر خراپە و بەئەستەم هەناسە دەدات و بە فشار هەناسە دەکرێتە سییەکانییەوە”.

ئەو سەرچاویەوە دەشڵێت: “نەخۆشەکە ناوی (هـ . ع)یە و تەمەنی 37 ساڵە هەفتەی پێشوو خۆی سەردانی کردووە لەگەڵ خانەوادەکەی و لەمڕۆوە هەناسەی توند بووە و تیمەکانی تەندروستی سەرقاڵی چارەسەرین بۆی بە فشار هەناسەی بۆ دەنێردرێت”.

راشیگەیاند: “گەر لە چەند سەعاتی داهاتوودا دۆخی بەوشێوەیە بمێنێتەوە ئەوا بەناچاریی دەخرێتە ژێر هەناسدانی دەستکردەوە بۆ ئەوەی رزگاری بێت لەمەترسی”.

وێنەی نەخۆشەکە تایبەت بە SNN

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this