کەرکوک.. تەرمی گەنجێکی دیکە بەسەربڕاوی دۆزرایەوە

0
3213
کەرکوک

SNN- عیماد جەباری

لەچەمی خاسەی کەرکوک تەرمی گەنجێک بەسەربڕدراوی دۆزرایەوە و شوێنەواری ئەشکەنجەی پێوەیە.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکوک بە SNNی راگەیاند: لەلایەن هاووڵاتیانەوە ئاگادارکراینەوە لەدۆزینەوەی تەرمێک لەچەمی خاسە نزیک گەڕەکی عروبە.

وتیشی: “تەرمەکە ناسراوەتە و دەرکەوتووە گەنجێکە ماوەی چەند رۆژێکە دیار نەماوە، تەئیکیدیکردەوە کە بابەتەکە تیرۆریستی نییە، بەڵکو کێشەی کۆمەڵایەتییە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە گەنجەکە سەربڕدراوەو ئەندامی نێرینەشی بڕدراوەتەوە.

یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانیش تەرمی کارمەندێکی پۆلیس لەشەقامێکدا بەسەربڕدراویی دۆزرایەوە، دواتر دەرکەوت لەلایەن هاوڕێیەکیەوە تاوانەکە ئەنجامدراوە لەپێناو دزینی پارەکەی.

هاوکات پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەقەزای حەویجە هاوڵاتییەک بەناوی (ع. خ)  تەمەن ٤٤ ساڵ بەچەکی راوکردن کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this