داود ئۆغلۆ هێرشی توند دەکاتە سەر ئەردۆغان

0
1103

SNN-

ئەحمەد داود ئۆغلۆ هێرشێکی توند دەکاتە سەر هاوڕێ کۆنەکەی خۆی لە ئاکەپە و دەڵێت: “لە داهاتوودا حیزبەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەڕووخێت و هیچ پێگەیەکی نامێنێ لەگۆڕەپانی سیاسی تورکیادا”.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت نووسیوێتی: “داود ئۆغلۆ کەپێشتر سەرۆکی پارتی داد و گەشپێدان بوو (حیزبەکەی ئەردۆغان) پێیوایە کە چیتر ناوێک نامێنێ لەتورکیا بەناوی (ئاکەپە)وە.

ئۆغلۆ کەپێشتر سەرۆکوەزیرانی تورکیا بووە، دەشڵێت: “مافیاکان لەشەقامەکان بەئازادانە دەسووڕێنەوە و رۆژنامەنووسانیش لەزیندانەکاندان”.

دوای دەستلەکارکێشانەوەی لەپارتی داد و گەشپێدان، داود ئۆغلۆ پارتێکی نوێی بەناوی (موستەقبەل) دامەزراند.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this