پارەكەی بەغدا گەیشت ودەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

0
12690
بودجه‌

SNN_ کۆچەر عەلی

بڕیاری خەرجكردنی پارەكەی بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە واژووی لەسەر كراو بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی شوبات رابگەیەندرێت.

بەپێی زانیارییە پشتراستكراوەكانی SNN، وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی خەرجكردنی بڕی 400 ملیار دینارەكەی فەرمانبەرانی هەرێم داوەو پارەكە خراوەتە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد: “بەو پارەیەی بەغداو داهاتەكانی سامانە سروشتییەكان و داهاتی ناوخۆ هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لیستی مووچەی مانگی شوباتی 2020 رادەگەیەنێت”.

روونیشیكردەوە: “دابەشكردنی مووچەی شوبات بەهۆی ئەوەی كە بڕی پارەو بووجەی پێویست لەبەر دەست نییە، بۆیە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات لەوانەیە تا كۆتایی لە مانگی حوزەیران بخایەنێت”.

بەشی بکە لە
تاگەکانمووچە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this