یاریزانێكی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تووشی ڤایرۆسی كورۆنا بووه‌

0
224
غه‌سان رەئوف

SNN Sport

 

غه‌سان رەئوف یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق تووشی ڤایرۆسی كورۆنا بووه‌ .

 

برای ئه‌و یاریزانه‌ له‌ لێدوانێكیدا وتی ” براكه‌م  غه‌سان رەئوف به‌ یاوەری خێزانه‌كه‌ی له‌ سوید پشكنینی پزیشكی ئه‌نجام داوەو دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە‌ “.

 

رونیكرده‌وه‌ كه‌ ” غه‌سان هه‌ستی به‌ سه‌ر ئێشه‌ و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رزی پله‌ی گه‌رمای له‌شی كردووه‌ و ئه‌نجامه‌كان پۆزه‌تیڤ بوونه‌ و تووشبوونی به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ دووپات بووەوە‌ و له‌ ئێستادا له‌ دۆخێكی ناجێگیر تێپه‌ڕده‌بێت ” .

 

 

جێ باسه‌ عه‌سان رەئوف یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی پێشووه‌ و یاری بۆ یانه‌كانی شوڕته،‌  نه‌وت و زه‌ورا كردووه‌ و له‌ ئێستادا كاری راهێنه‌رایه‌تی ده‌كات له‌ سوید.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this