یانەی بەرشەلۆنە نیگەرانە  بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە

0
511
یانەی بەرشەلۆنە

SNN Sport

 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نیگەرانە بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی خولی ئیسپانیا، ئەمەش پاش راگیرانی خولەکە لە مانگی ئازاری رابردووەوە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

 

دوای ئەوەی رابیتەی خولەکە بڕیاریدا لە 11ی حوزەیرانی داهاتوو رکابەرییەکان دەستپێبکاتەوەو لە 19ی تەمووز کۆتایی بێت، یانەی بەرشەلۆنە رەخنەی لە دەستپێکی خولەکە هەیە.

 

رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەرشەلۆنە نیگەرانە لە بەرواری دەستپێکی خولەکەو پێی وایە 10 رۆژ بەس نیە بۆ مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ و دەبوایە کاتی زیاتر بە یانەکان بدرێت بۆ ئەوەی راهێنانی بە کۆمەڵ بکەن.

 

خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە 58 خاڵی کۆکردووەتەوەو لە پلەی یەکەم دەبینرێت، ریاڵ مەدرید بە 56 خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this