شەش تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە سلێمانی راگەیەندرا

0
287
کۆرۆنا

SNN

وەزارەتی تەندروستی هەرێم 29ی ئایار، تووشبووی 6 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی راگەیاند.

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پێنج پیاو و ئافرەتێك، تەنها یەك لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبووانی پێشووە، پێنج تووشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە، ھەموویان دانیشتووی ناو شاری سلێمانین.

وەزارەتی تەندروستی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this