ترەمپ هەڕەشەی داخستنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات

0
325

SNN

سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریدا لەوەی تویتەر و تۆرە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لەکاربخات بڕیارێکیشی بۆ رێگریکردن لە سانسۆرکردنی پۆستەکانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان واژۆکرد.

ئەو بڕیارەی کە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ واژۆی لەسەرکردووە، ئامانج لێی رێگریکردنە لە سانسۆرکردنی یاخود جێبەجێ کردنی رێکارەکانی ئەو کۆمپانیایانە بەرامبەر پۆستەکانی.

بە گوێرەی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ترەمپ بڕیاریداوە لیپێچینەوە لە كۆمپانیای تۆڕە  بکرێت و داواش دەکات ویلایەتەكان بڕیارەكە جێبەجێ بكەن

ترەمپ وتویەتی: “ئەگەر میدیایەكی دادپەروەرمان هەبوایە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانم بەكار نەدەهێنا”.

رۆژنامە ئەمریکیەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، دیموكراتەكانی کۆنگرێس رایانگەیاندووە بڕیارەكەی ترەمپ دژی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان پێشێلكاری دەستوریە و پیویستە هەڵبوەشێنرێتەوە.

بەپێی یاسای ساڵی ١٩٩٥ تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان پارێزبەندی یاساییان هەیە و بەرپرسیار نین لە ناوەڕۆكی ئەو بابەتانەی لەسەر ئەو تۆڕانە بڵاو دەكرێتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیاکانی تویتەر و فەیسبوک و ئینستاگرام لە هەوڵدان زانیاری دروست بخەنە بەردەم خوێنەرەکانیان، لەو چوارچێوەیەشدا ئەو پۆستانەی کە زانیاری نادروستی تێدایە، سانسۆر دەکرێن و خوێنەریان لێ ئاگاداردەکرێتەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکیدا باسی لە دەنگدانکرد بەشێوەی پۆستە و رایگەیاند، ئەگەری هەیە ئەو سندوقانەی پۆستە بدزرێن یاخود ساختەکارییان تێدا بکرێت، تویتەر لە بەشی خوارەوەی ئەو تویتەدا بە نوسینێکی شین نوسیویەتی ” زانیاری لەبارەی دەنگدانی پۆستەوە بخوێنەرەوە” کە ئەمە وەک بەدرۆخستنەوەی وتەکانی ترەمپ لێکدانەوەی بۆ دەکرێت، تویتێکی دیکەی ترەمپ لەبارەی دەنگدانەوە بەهەمان شێوە لەلایەن تویتەرەوە سانسۆرکرا.

لە تویتێکی دیکەشدا ترەمپ هۆشداریدابوو لەوەی “تەقە لە خۆپیشاندەرانی مینیسۆتا بکرێت کە تاڵانکاری بکەن”، ئەو تویتەش بە هۆکاری هاندان بۆ توندوتیژی شاردرایەوە و ئەوەس نیگەرانییەکانی ترەمپی بەرامبەر تویتەر زیاترکرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this