ئه‌ستێره‌یەکی بایرن میونخ بیر له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رشەلۆنه‌ ده‌كاتەوە

0
286
تیاگۆ ئەلکانتارا

SNN Sport

 

رۆژنامه‌ی (بێڵد)ی ئه‌ڵمانی ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونخ( تیاگۆ ئه‌لكا‌نتارا)ی ئیسپانی به‌ شێوه‌یه‌كی جددی بیر  له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌كات بۆ به‌رشەلۆنه‌ له‌م هاوینه‌دا .

 

گرێبه‌ستی ئه‌لكا‌نتارا  له‌گه‌ڵ زه‌به‌لەحه‌ باڤارییه‌كه‌  له‌ هاوینی 2021 ته‌واو ده‌بێت و پێشبینی ده‌كرێت ره‌زامه‌ند بێت  له‌ سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ بلاوگرانا .

 

رۆژنامەکە دەڵێت” یاریزانه‌ ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌کە وای ده‌بینێت كه‌ ئه‌م كاته‌ گونجاوە بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌رشەلۆنه‌ پاش به‌رێكردنی 7 ساڵ له‌ بایرن میونخ .

 

ئەمە له‌كاتێكدایە رۆژنامه‌ ئه‌ڵمانیاكه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وكرد كه‌ بایرن میونخ هه‌وڵی زۆر ده‌دات  له‌ پێناو قایلكردنی تیاگۆ به‌ مانه‌وه‌ ، به‌ تایبه‌تی كه‌ یه‌كێكە لە بناغه‌ سه‌ركییه‌كان‌ له‌ پێكهاته‌ی راهێنه‌ر فلیك .

 

جێی باسه‌ تیاگۆ به‌شداری 33یاری كردووه‌ له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ بایرن و 3گۆڵی تۆمار كردووه‌ و 2 ئه‌سیستی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی داوه‌  به‌ هاوڕێیه‌كانی .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this