ڤیدیۆیەکی نەبینراوی 15 ساڵ لەمەوبەری قاسم سلێمانی بڵاودەبێتەوە

0
1353

SNN-

بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردۆتەوە تیایدا قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس کە لە بۆردومانێکی ئەمریکادا مانگی کانونی دووەم کوژرا و محەمەد قالیباف سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی ئێران دەردەکەون لەپرسەی هاوڕێیەکیاندا بەکوڵ دەگرین.

لە ڤیدۆیۆکەدا کە پرسەی سەرکردەیەکی سوپای پاسدارانە، سلێمانی لەباوەشی قالیبافدا بەکوڵ دەگری و مێژووی ڤیدیۆکەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2005.

رۆژی 3ی مانگی کانونی دووەمی ئەمساڵ فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران، قاسم سولەیمانی و جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی، ئەبومەھدی ئەلموھەندیس لەفڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کوژران.

رۆژی پێنجشەممە 28ی ئایاریش پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف-ی وەک سەرۆکی نوێی پەرلەمان دەستنیشانکرد، کە سەر بە سوپای پاسدارانە و سەرۆکی پێشووی شارەوانی تاران بوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this