
موراد ئەبو حەمود ئەلعەزیزی
SNN-
سوپای نیشتمانیی لیبیا رایگەیاند “ئەمڕۆ شەممە 30 ئایار لەڕوبەڕووبوونەوەیەکدا فەرماندەی میلیشیاکانی سوڵتان موراد کە سورییە و سەر بە تورکیایە، لەباشووری تەرابلوس کوژراوە”.
لەبەیاننامەیەکی تۆڕی میدیای سەربازیی هاتووە “موراد ئەبو حەمود ئەلعەزیزی لەکاتی پەلامارێکدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی باشووری فڕۆکەخانەی تەرابلوس کوژراوە کە سەر بەئۆپۆزسیۆنی سوریایە و لایەنگری تورکیان”.
سوڵتان موراد پێشتر سەرکردەی بەرەی نوسرە بووە لەسوریا و بەیعەتی بە رێکخراوی قاعیدە دابوو، پاشان لەداگیرکردنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستاندا تاوان و کواشتاری زۆری ئەنجامداوە و دەستی بەخوێنی هاوڵاتی کورد لەو پارچەیەی کوردستان سوورە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرشەلۆنە بڕیاری کڕینی ئیریک گارسیای دا
2021-01-13
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17