قەدەغەی تەواوەتی هاتوچۆ بۆ ماوەی 7 رۆژ راگەیەنرا

0
285

SNN-

لیژنەی ئۆپراسیۆنەکانی عێراق بۆ سەلامەتی و تەندروستیی قەدەغەی هاتوچۆی لەهەموو عێراق بۆ ماوەی 7 رۆژ راگەیاند و لەسبەینێشەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

شانەی قەیرانەکانی عێراق لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا پێشنیازی کردبوو کە 14 رۆژ قەدەغە رابگەیەنرێت.
بەپێی زانیارییەکانی SNN لەسەرچاوەیەکی ناو کۆبوونەوەکە، بڕیاری 7 رۆژ قەدەغە دراوە و بێ جیاکاری هەموو عێراق دەگرێتەوە جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.

لەئێستادا لەعێراق 5873 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 185 کەسی تر مردوون و 3044 کەسی دیکەش چاکبوونەتەوە، هۆکاری راگەیاندنی ئەو قەدەغەیەش هەڵکشانی ژمارەکانە بەهۆی پەتاکەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this