لینگلێت  هه‌ڵوێستی ده‌ربارەی گواستنه‌وه‌ی بۆ ئینتەرمیلان یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

0
229
لینگلێت

SNN Sport

 

رۆژنامه‌ی ( مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ )  هه‌ڵوێستی  لینگلێتی فه‌ره‌نسی و به‌رگریكاری به‌رشەلۆنه‌  له‌ گواستنه‌وه‌ بۆ یانەی ئه‌نته‌رمیلانی ئیتاڵی ئاشكراكرد .

 

ئه‌مه‌و راپۆرته‌ رۆژناوانییە‌ ئیسپانییه‌كان ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ یانه‌ی ئینتەرمیلان پرسیاری له‌ به‌رشەلۆنه‌ كردووه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌گه‌ری گرێبەستكردن  له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانە ته‌مه‌ن 24 ساڵه‌ ، كه‌ به‌شوێنگره‌وەیه‌كی نموونه‌یی ده‌یبینن بۆ  شوێنی به‌رگریكاریی سلۆڤینی سكرینیار.

 

به‌ڵام به‌ پێی رۆژنامه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بێت لینگلێت بیر له‌ گواستنه‌وه‌ ناكات بۆ نیراتزۆری ، ئه‌مه‌ش  به‌ هه‌مان  شێوه‌ هه‌ڵوێستی به‌رشلۆنه‌یه‌ .

 

لینگلێت به‌م دواییانه‌ به‌ده‌ست دانیشتن له‌ سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ده‌یناڵاند ، به‌ هۆی پشت به‌ستنی كیكی سیتین راهێنه‌ری به‌رشەلۆنه‌  به‌ ساموێل ئۆمتیتی هاونیشتمانی به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی .

 

لینگلێت وای بۆ ده‌چێت كه‌ له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی به‌ده‌ستده‌هێنێت ، به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ كێشه‌ی پیكانه‌كان كه‌ ئۆمتیتی تووشی ده‌بێت .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this