ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کان لەعێراق درێژکرایەوە

0
214

SNN-

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 7ی حوزەیران درێژکردەوە.

بەپێی هەواڵێکی بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا 7/6/2020 درێژکردەوە.

بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه.

‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه‌ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this