کەرکوک بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لەرۆژدا هەڵگرێت

0
772

SNN-عیماد جەباری

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک بڕیاریدا قەدەغەی هاتوچۆ لەرۆژدا هەڵگرێت و تەئکیدیش لەسەر داخستنی دەروازەکانی کەرکوک کرایەوە.

ئەڵماس فازڵ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەشدار لەکۆبونەوەکە تایبەت بە snnی راگەیاند: بەهۆی خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتیان و کاسبکارانەوە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆمان واژۆمانکرد قەدەغەی لە سەدا 59 لەکەرکوک جێبەجێبکرێت.

وتیشی، “رۆژانە لەکاتژمێر 6ی بەیانی تاوەکو 6ی ئێوارە قەدەغەی هاتوچۆ هەڵدەگیرێت و بازاڕەکان دەکرێنەوە”.

تەئکیدیکردەوە کە بڕیاردرا دەروازەکانی کەرکوک بەڕووی هەرێم و بەغدا بۆ ئەم هەفتەیە توند بکرێنەوەو هیچ کارئاسانیەک بۆ هاتوچۆ نەکرێت بەهۆی رێگری لەکواستنەوەی ڤایرۆسەکە بۆ کەرکوک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this