
Carlos Gonzalez
SNN
خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بۆ داکۆکیکردن لە مافی رەشپێستەکان و سەرکۆنەکردنی رووداوی کوشتنی رەشپێستێک لەلایەن پۆلیسەوە فراوانتر بوون، لانی کەم لە 30 شاری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، کوشتنی پیاوێکی رەشپێستی بێ چەک، بەناوی جۆرج فۆید، لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە، نیگەرانی سەرتاسەری لە ئەمریکا دروستکردووە و چوار رۆژە خۆپیشاندان بەردەوامە.
بەشێک لە خۆپیشاندەرانیش شەوی لەبەردەم کۆشکی سپیدا ناڕەزاییان دەربڕی و بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەک کۆشکی سپی داخرا.
بەرپرسانی شاری مینیسۆتای ئەمریکا، لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەدان، تیم واڵز حاکمی ویلایەتی مینیسۆتا رایگەیاند، “داوای لە خۆپیشاندەران کرد چیتر هێرش نەکەنە سەر بنکەکانی پۆلیسی شارەکە”، وتیشی خۆپیشاندەران زیانیان بە بازرگانی کەسانی رەشپێستی شارەکە گەیاندووە”.
هاوکات پێگی فلاناگن جێگری حاکمی مینیسۆتا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند پێویستە ژینگەیەکی گونجاو بۆ هاووڵاتیان دروست بکرێت تا داوای گۆڕانکاری و دادپەروەری لە کاروباری پۆلیسدا بکەن بەڵام بەمجۆرەی ئێستا گۆڕانکاری ئەنجام نادرێت، چونکە لەناو خۆپیشاندەراندا کەسانی گێرەشێوێن هەن.
خۆپیشاندانەکان لە بەشێک لە شارەکان گرژییان تێکەوت، پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیسدا روویدا، لەو نێوەندەشدا لە چەند شارێک دەیان خۆپیشاندەر دەستگیرکران، ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە دەستگیرکرابوون لە شاری لۆس ئەنجلس گەیشتووەتە 500 کەس.
خۆپیشاندانەکان لە کاردانەوەی رووداوێکدایە، کە بەپێی گرتەڤیدیۆیەک، دوو پۆلیسی شاری مینەپۆلیس پیاوێکی رەشپێستیان دەستگیرکردووە و لەسەر دەم بە زەوییاندا داوە. ئەگەرچی پیاوە رەشپێستەکە هاواردەکات، کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکان پشتگوێی دەخەن و بەوەش، گیانیلەدەستدا.
ئهمریكا پهیامێكى تووندى ئاراستهى توركیا كرد
2 ڕۆژ لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزيری سامانە سروشتييەکان دەستی لەکار کێشايەوە
12كاتژمێر لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە برایسۆن ریچاردسۆن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد
6كاتژمێر لهمهوپێش -
“ماوهى دوو ساڵه حكومهتى ههرێم هێندهى ئهم مانگه دۆخى دارایی باش نهبووه”
7كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمڕۆ پلاسخارت لهگهڵ حزبهكانى ههرێم باسى چى دهكات؟
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش