
هاندەران
SNN Sport
سه‌ر له نوێ ژیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خولی ئیسپانی له 11 مانگی حوزەیرانی داهاتوو، ئەمەش پاش وه‌ستان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به هۆی ڤایرۆسی كورۆناوه ، بەڵام یارییه‌كان له پشت ده‌رگا داخراوه‌كان به‌رێوه‌ده‌چن ، ركابه‌رییه‌كان له یه‌كێك له ڕه‌گه‌زه هه‌رە گرنگه‌كانی سه‌رنجراكێشان و چێژ له‌ده‌ستده‌دا ئه‌ویش هانده‌رانه له نێو یاریگادا.
ده‌سه‌ڵاتداران رێگه‌یان به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی وه‌رز له لالیگادا ، به‌ڵام بێگومان به بێ ئاماده‌بوونی هاندەر، ئه‌ویش له ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ، ئه‌وه‌ش ئه‌و بریاره‌یه كه سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان داویانه كه بریاریاندا سه‌ر له نوێ به چالاكی كردنه‌وه‌ی تۆپی پێی .
رۆژنامه‌ی ( ئاس)ی ئیسپانی راپۆرتێكی بڵاوكردهوهو دووپاتی ده‌كاته‌وه كه رابیته‌ی خولی ئیسپانی خوازیاره له سه‌ره‌تای وەرزی داهاتووەوە هاندەران بگرێته‌وه بۆ یاریگاكان ،به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه به شێوه‌ی قۆناغ ده‌بێت .
رۆژنامه‌كه له راپۆرته‌كه‌یدا روونیكرده‌وه كه هاندەران له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وه‌رزی داهاتوو به رێژه‌ی 30% ده‌گه‌رێنه‌وه یاریگاكان و دانانی مەودایەک لە نێوان هاندەران، ئه‌مه‌ش له پێناو رێگرتن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ئەگه‌ر تووشبوو هه‌بوو له‌نێو هاندەراندا .
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه وتی” رێژه‌كه له مانگی تشرینی دووه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه بۆ 50% واتا پاش 2 مانگ له ده‌ستپێكی وه‌رزه‌كه‌دا ، له كۆتاییدا یاریگاكان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ پڕبوون به هاندەران به شێوه‌یه‌كی ته‌واو له سه‌ره‌تای ساڵی 2021دا .
جێ ئاماژه پێكردنه كه ئه‌م پلانه‌ی رابیته‌ی خولی ئیسپانی ده‌یەوێت جێبه‌جێی بكات ، به‌ڵام مه‌رج نیه سه‌ركه‌وتوو بێت ، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌سته به‌وه‌ی بابهتهكان به‌كوێ ده‌گه‌ن سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كورۆنا له ئیسپانیا و جیهاندا .
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17