
بایرن میونخ
SNN Sport
لە خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونخ درێژە بە بردنەوەکانیدا وتوانی 3 خاڵی تر بخاتە سەر خاڵەکانی.
ئەمڕۆ لە رکابەرییەکانی هەفتەی 29ی خولەکە، یانەی بایرن میونخ لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا میوانداری یانەی فۆرتۆنا دۆسڵدۆرفی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 5-0 لێ بباتەوەو پێشەنگی زیاتر بەهێز بکات.
گۆڵەکان یاریزانان” جۆرجنسن بە هەڵە، پاڤارد، لیڤاندۆڤسکی 2 گۆڵ و گۆڵی پێنجەم داڤیس لە خولەکی 52 تۆماری کرد.
بەم بردنەوە خاڵەکانی یانە باڤارییەکە لە پێشەنگی خولەکە بووە 67 خاڵ.
ئەنجامی یارییەکانی تری ئەمڕۆ:
هێرتا بەرلین 2-0 ئۆگسبۆرگ
ماینز 1-0 هۆفنهایم
شاڵکە 0-1 ڤێردەربرێمەن
وڵفسبۆرگ 1-2 ئینتراخت فرانکفۆرت
یارییەکانی سبەی یەکشەممە:
بروسیا مونشن گلادباخ- یۆنیۆن بەرلین 4:30
پادربۆرن- بروسیا دۆرتمۆند 7:00
نوێترین ریزبەندی خولەکە:
- بایرن میونخ 67 خاڵ
- بروسیا دۆرتمۆند 57 خاڵ
- بایەرلیڤەرکوزن 56 خاڵ
- لایپزیگ 55 خاڵ
- بروسیا مونشن گلادباخ 53خاڵ
- وڵفسبۆرگ 42 خاڵ.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كهركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
یەکەم یاریزانی بەرشەلۆنە ماڵئاوایی دەکات
2020-05-21
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17