
خۆپیشاندەرێک رووبەڕووی پۆلیس دەبێتەوە لەئەمریکا فۆتۆ : John Minchillo, AP
SNN–
سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دەکات دژی خۆپیشاندەران کە چەند رۆژێکە ژمارەیەک شار و ویلایەتی وڵاتەکەی گرتۆتەوە بەهۆی کوژرانی کەسێکی بەڕەگەز ئەفریقی بەناوی جۆرج فلۆید لەلایەن پۆلیسێکەوە.
دۆناڵد ترەمپ لەتویتێکیدا دەڵێت: “لەسەر سەرۆک شارەوانی و پارێزگارەکان پێویستە جوڵە بکەن بۆ راگرتنی توندوتیژی، ناکرێت کەسێک لەویلایەتێکی دیکەوە بێت و هانی کاری خراپ بدات، گەر ئەوەتان پێ نەکرا، ئەوا هێزی سەربازی فیدراڵی بەکاردێنم”.
سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی ئاشکرا کردووە “80٪ی ئەوانەی خۆپیشاندان دەکەن لەدەرەوە هاتوون و بۆ تاڵانی و ئاژاوە هاتوون بۆ شاری مینیاپۆلیس و زیانیان هەیە بۆ کەسانێک کە حەز بەژیان دەکەن”.
خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا بۆ داکۆکیکردن لە مافی رەشپێستەکان و سەرکۆنەکردنی رووداوی کوشتنی رەشپێستێک لەلایەن پۆلیسەوە فراوانتر بوون، لانی کەم لە 30 شاری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
خۆپیشاندانەکان لە کاردانەوەی رووداوێکدایە، کە بەپێی گرتەڤیدیۆیەک، دوو پۆلیسی شاری مینیاپۆلیس پیاوێکی رەشپێستیان دەستگیرکردووە و لەسەر دەم بە زەوییاندا داوە. ئەگەرچی پیاوە رەشپێستەکە هاواردەکات، کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکان پشتگوێی دەخەن و بەوەش، گیانیلەدەستدا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
ویلایەتێکی دیکە بۆ ئەمریکا زیادکرا
2021-04-22 -
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەعێراق 2110 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
2020-07-15
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17