ئه‌حمه‌د یاسین ئه‌ستێره‌ كورده‌كه‌ی هه‌ڵژارده‌ی عێراق یه‌كه‌م راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی له‌ سوید ئه‌نجامدا

0
558
ئەحمەد یاسین

حسین کەرکوکی- NN Sport

ئه‌حمه‌د یاسین ئه‌ستێره‌ كورده‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی عێراق یه‌كه‌مین راهێنانی به‌ كۆمه‌ڵی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی هاکنی سویدی ئه‌نجامدا.

 

ئه‌حمه‌د یاسین له‌ لێدوانێكیدا وتی ” راهێنانە به‌ كۆمه‌ڵه‌كان له‌م دواییاندا گه‌ڕایه‌وه‌ و ده‌ستی پێكرد، ئەمەش پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیانی ئاسایی قۆناغ بە قۆناغ و سوككردنی رێكکاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا “.

 

رونیكرده‌وه‌ ” سه‌ر له‌ نوێ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانم گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ راهێنانه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كان ، له‌ پێناو خۆئاماده‌كردن به‌ شێوه‌یه‌كی باشتر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خولی سویدی له‌ 14ی حوزەیرانی داهاتوو “.

 

جێی ئاماژه‌ پێكردنه‌وه‌ كه‌ خولی سویدی له‌ ماوه‌ی مانگی ئازاری رابردوودا وه‌ستا به‌ هۆی رێکكاره‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كورۆنا .

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this