ئێران: هەرێمی کوردستان داوای کڕینی گازی سروشتی لێکردووین

0
439

SNN

جێگری وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، هەرێمی کوردستان چەندین جار داوای کڕینی گازی سروشتی لە ئێران کردووە.

حەسەن مەنزەر توربەتی، جێگری وەزیری نەوتی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی ئیلنای ئێرانی، رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم داوای لە ئێران کردووە تاوتوێی رێوشوێنەکانی ناردنی گازی سروشتی بۆ هەرێمی کوردستان بکەن، بەتایبەت بۆ ئەو شارانەی کە نزیکن لە سنووری ئێرانەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد: یەدەگی گازی هەرێمی کوردستان بە نزیکەی پێنج تریلیۆن مەتری سێجا خەمڵێنراوە و هەرچەندە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ تورکیا هەیە بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ ئەو وڵاتە و تەنانەت ئەوروپاش، بەڵام جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بەتایبەتی لە بەشی دامەزراندنی بۆری دواکەوتووە.

وتوشیەتی: ئەستەمە هەرێمی کوردستان ببێتە جێگرەوەی گازی ئێران لە بازاڕی تورکیا.

سەبارەت بە هەناردەکردنی گازی سرووشتی لە ئێرانەوە بۆ عێراق، جێگری وەزیری نەوتی ئێران گوتی، هەناردەکردنی گازی ئێران بۆ عێراق لە دوو سنوری نەفتی شەهر و شەلەمچە بەردەوامە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا جێگری وەزیری نەوتی ئێران باسی لەو بۆریەی گازی سروشتی وڵاتەکەی کردووە کە لە نێوان ئێران و تورکیادا شکاوە و وتوویەتی، ئێستا گازی ئێران هەناردەی تورکیا ناکرێت، ئەوەش زیانێکی گەورەی لە داهاتەکانی ئەو وڵاتە داوە.
راشیگەیاندووە، داوای یاساییان لە دژی تورکیا تۆمارکردووە، چونکە پێیانوایە تورکیا بە ئەنقەست چاککردنەوەی ئەو بۆرییە دوادەخات، لەکاتێکدا ئێستا خواست بۆ بەکارهێنانی گازی سرووشتی لەبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داخرانی بەشێک لە ئابووری وڵاتان بە گشتی لەسەر ئاستی جیهاندا و بەتایبەتی لە تورکیا کەمیکردووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this