گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ یەکشەممە 31/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1782
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ  یەکشەممە 31/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

 

سپۆرت:

  • ڤیدال :” 11 یاری کۆتاییمان ماوە لە لالیگا”.
  • “ئەو یاریانەی کە ماومانە قورسە،لەسەرمانە تەنیا بیر لە بردنەوە بکەینەوەو بە باشترین شێوە نازناوی خولەکە ببەینەوە”.
  • یاریزانە چیللیەکە دەیەوێت نازناوی خولی نۆیەمی لەسەر یەک لەگەڵ 3 یانەی جیاواز بباتەوە.
  • لە وەرزی داهاتوودا بە رێژەی لە %30 هاندەران ئامادەی یارییەکانی لالیگا دەبن.
  • یانەی یۆڤانتۆس لە پێناو پیانیچ فاتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی دەوێت، بەڵام بە نسبەت یانەی بەرشەلۆنەوە فاتی یاریزانێکە دەستی لێنادرێت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • یانەی بەرشەلۆنە گۆڕینەوەی نوێی لە بەردەستدایە لەگەڵ یانەکانی ئینتەرمیلان و یۆڤانتۆس بۆ هێنانی هەریەکە لە لاوتارۆ مارتینێز و پیانیچ.
  • جۆنیۆر فیربۆ نزیک دەبێتەوە لە ئینتەر میلان،بەڵام یۆڤانتۆس ڤیدال یان دیمبلی یان ئەلینای لە بەردەستدایە، بەڵام بە نسبەت یانەی بەرشەلۆنەوە فاتی بۆ فرۆشتن نیە.
  • لە ئەگەری شکستهێنانی لیڤەرپوڵ لە گواستنەوەی وێرنەر، یانەی لیڤەرپوڵ هەوڵی گواستنەوەی دیمبلی دەدات.
  • رۆژی دووشەممە راهێنانی بە کۆمەڵی ئاسایی لە ئیسپانیا دەستپێدەکاتەوە.
  • بایرن 5-0لە فۆرتۆنا دەباتەوەو لیڤاندۆڤسکی بە تۆمارکردنی 2 گۆڵ سەرکردایەتی بردنەوەی پێڵاوی زێڕین دەکات.

 

 

مارکا:

 

  • هاڤێرتز چاوەڕوان دەکات.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لە گفتوگۆی بەرەو پێشچووندایە لەگەڵ ئەو یاریزانە ئەڵمانیەی یانەی بایەر لیڤەرکوزن،بەڵام بەهۆی گۆڕانی بازاڕ لە ئێستادا یانەی شاهانە لە گواستنەوەی دووردەکەوێتەوە.
  • بایرن 5-0 لە فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف دەباتەوەو لیڤاندۆڤسکی 2گۆڵ دەکات و بەرەو بردنەوەی پێڵاوی زێڕین هەنگاو دەنێت.

ئاس:

  • کاماڤینگا یانەی ریاڵ مەدرید هەڵدەبژێرێت.
  • یاریزانە فەرەنسییەکە بڕیاریداوە پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە بکات و هیچ یانەیەکی ئەوروپی هەڵنەبژێرێت.
  • یانەی ریاڵ مەدرید و زیدانی خۆش دەوێت،ئەم قسەی کەسە نزیکەکانی ئەو یاریزانەیە، یانەکانی پاریس سانجێرمان و یۆڤانتۆسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
  • تیرشتیگن دەیەوێت زۆرترین مووچە لە جیهاندا لەگەڵ بەرشەلۆنە وەربگرێت لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this