پارتی بروسکەیەک ئاڕاستەی یەکێتیی دەکات

0
672
لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN-

بەبۆنەی 45ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بروسکەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئەو حیزبە دەکات.

لەبروسکەکەدا مەکتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: “هەلومەرجی ئێستا وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن”.

دەقی بروسکەکە:

بۆ بەڕێز مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبۆنەی چل و پێنجەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیەکانی یەکێتی و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەكەین و، ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

لەکاتێکدا ئەو یادە دەکەینەوە کە وڵاتەکەمان لە ھەلومەرجێکی ناھەموار و ناوچەکە لە بەردەم گۆڕانکاری خێرادایە، کە ئەمەش وا دەخوازێ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتیەوە ئەركە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكانیان راپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەل و وڵاتەكەمان درێغی نەكەن و، هەوڵی جیددی بدرێ بۆ زیاتر پتەوكردنی یەكڕیزیی و یەكدەنگیی هێز و لایەنە سیاسیەكان و پاراستنی دەستکەوتەکان و بەھێزترکردنی ئەزموون و دۆزی رەوای گەلەکەمان و، بەدیهێنانی ئامانجەكانمان و دابینکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ ھاوڵاتیان.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوادارین سەركەوتوو و سەرفراز بن.

مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

31ـی5ـی2020

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this