وێنە: كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك زیاتر له‌ 50 سندوق هه‌نگ و چه‌ندین دۆنمى سوتاند 

0
864

SNN-سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ سنوورى شارى كه‌لار به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك زیاتر له‌ 50 سندوقى هه‌نگ و دەیان دۆنم زه‌وى کشتوکاڵی سوتان.

بیلال محه‌مه‌د خاوه‌نى سندوقه‌كه‌ هه‌نگه‌كان بە SNNی  راگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ گونده‌كه‌مان (گوندى تازه‌دێى سه‌ر به‌ قه‌زاى كه‌لار) ئاگرێكى گه‌وره‌ كه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین دۆنم زه‌وى له‌ گه‌نم و جۆ و پوش و پاوان سووتان و هه‌روه‌ها ئاگره‌كه‌ گه‌یشتووته‌ باخه‌كه‌یان و زیاتر له‌ 50 سندوق هه‌نگى سوتاندووه‌.

وتیشى، تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ ناوچه‌كه‌ و سه‌رقاڵى كوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن، بەڵا، هه‌تاوه‌كو ئێستا به‌ ته‌واوه‌تى هۆكاره‌كه‌ى دیارنییه‌، ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانن چه‌ند شوانێك پێكه‌وه‌ له‌ نزیك ئاگره‌كه‌ بوون پێده‌چێت به‌هۆى ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ئاگره‌ كه‌وتبێته‌وه‌.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this