مەلا بەختیار هۆشداری لەبارەی “رووداوێکی سیاسی نەخوازراو” دەدات

0
1593
مەلا بەختیار

SNN

مەلا بەختیار هۆشداری دەدات لە ئەگەری رووداوێکی سیاسی نەخوازراو، هاوشێوەی ئەو دۆخەی کە ئێستا لە ئەمریکا بەهۆی کوژرانی پیاوێکی رەشپێستەوە دروستبووە.

مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی، لە وتارێکیدا رایگەیاندووە: ” دۆخ لە كوردستاندا دەكوڵێ‌. كەچی كۆبونەوەیەكی متمانەبەخشی نێوان لایەنە سیاسیەكان، لە پەرلەمان، لەگەڵ عێراق، چارەسەری موچەو بودجە، لە ئارادا نییە”.

وتوشیەتی: “ئاوات ناخوازم روداوێكی بچوكی نەخوازراویش، لەم نیشتمانەم روبدات. بەڵكو ئومدێدم وایە، چارەسەر بۆ كێشەكان، لەپێشەوەدا، قەیرانی ئابوری بدۆزرێتەوە. بەڵام يئەگەر دۆخەكە بە چارەسەرنەكراوی بمێنێتەوە، هیچ دەستەبەرێكی سیاسی-كۆمەڵایەتی بۆ ناخی برینداركراوی خەڵك لەكوردستاندا نییە”.

باسی لەوەشکرد: “دوور نییە، ئەمریكا لە هەشت دەقیقەدا بە كوشتنی هاوڵاتیەك هەژابێ‌، لە كوردستاندا، كەمتریش لەو كاتە، روداوێك، روداوی سیاسی نەخوازراو بهێنێتە دی!! تكایە، لەم راستییە تاڵە تێبگەن.. تكایە”.

نزیکەی هەفتەیەکە خۆپیشاندان لە ئەمریکا بەرێوەدەچێت و زیاتر لە 30 شاری ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، خۆپیشاندانەکان لە کاردانەوەی رووداوێکدایە، کە بەپێی گرتەڤیدیۆیەک، دوو پۆلیسی شاری مینەپۆلیس پیاوێکی رەشپێستیان دەستگیرکردووە و لەسەر دەم بە زەوییاندا داوە. ئەگەرچی پیاوە رەشپێستەکە هاواردەکات، کە ناتوانێت هەناسە بدات، بەڵام پۆلیسەکان پشتگوێی دەخەن و بەوەش، گیانیلەدەستدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this