بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبای یادی 45 ساڵەی دامەزراندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات

0
559

SNN

بەبۆنەی یادی (45)هەمین ساڵی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین.

هیواخوازین ئەم یادە، دەرفەتێک بێت بۆ باشترکردن و پەرەپێدانی پەیوەندی سیاسیی نێوان هەر دوولا و لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، لە پێناو دەربازکردنی میللەتەکەمان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە دژوارە، لەهەمانکاتدا هاوکار و هەماهەنگ بین بۆ خزمەتکردنی خەڵک و پەیڕەوکردنی چاکسازی گشتگیر کە وەڵامدەرەوەی داخوازیەکانی هاووڵاتیان بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this