ڤیدیۆ:دۆرتمۆند بە 5 گۆڵ وەڵامی بایرنی دایەوە

0
698
دۆرتمۆند

SNN Sport

 

ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆندیش بردنەوەیەکی گەورەی تۆمار کردو وەڵامی بردنەوە گەورەکەی یانەی بایرن میونخی دایەوە کە رۆژی شەممە توانیبوی 5-0 لە یانەی فۆرتۆنا دۆسڵدۆرف بباتەوە.

 

لە رکابەرییەکانی هەفتەی 29ی خولەکە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی پادربۆرن و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 6-1 لێ بباتەوە.

 

گۆڵەکان یاریزانان” تۆرگان هازارد،سانچۆ3 گۆڵ،ئەشرەف حەکیمی و شمیزلەر  گۆڵەکانی تریان کرد.

 

بەم بردنەوە یانەی دۆرتمۆند خاڵەکانی لە دووەمی ریزبەندی  بووە 60 خاڵ و 7 خاڵ لە دوای یانەی بایرن میونخی پێشەنگەوە دێت.

 

لە یارییەکی تری ئەمڕۆدا یانەی بروسیا مونشن گلادباخ  توانی 4-1 لە یانەی یۆنیۆن بەرلین بباتەوە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this