مه‌سرو بارزانى پیرۆزباى 45 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ده‌كات

0
1040
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بە بۆنەی 45 مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێم په‌یامێكى ئاراسته‌ى ئه‌و حزبه‌ كرد و رایگه‌یاند: یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا.

له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو: “پیرۆزبایی لە سەرکردایەتی و سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم”.

مەسرور بارزانی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌: ” یەکێتی نیشتمانیی کوردستان هاوبەشێکی گرنگ و سەرەکییە لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و ئومێدەوارم بەیەکەوە لە گەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و تەواوی لایەنە سیاسی و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان، هەماهەنگ و هاوکار بین بۆ داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەی ئێستا، لە رێگەی پشتیوانیکردن لە کارنامەی حکومەتی هەرێم و ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی کە داوا و خواستی گشت لایەنەکان و هاووڵاتییانە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this