لیبرۆن جایمس: بۆچی ئه‌مریكا ئێمەی خۆش ناوێت

0
444
لیبرۆن جەیمس

SNN Sport

 

لیبرۆن جەیمس ئه‌فسانه‌ی تیپی تۆپی باسكه‌ی لۆس ئه‌نجلس لێكه‌رز كاریگه‌ربوو له‌گه‌ڵ كوشتنی جۆرج فلۆید به‌ تویتێك وه‌كو وه‌ڵامێك له‌ سه‌ر ئه‌و ناره‌زاییانه‌ی به‌رپابوونه‌ له‌ سه‌ر ئاستی وڵاتی ئەمریکا پاش كوشتنی فلۆید .

 

نوێنه‌ری داواكاری گشتی له‌ ولایه‌تی مینیسوتای ئه‌مریكی تۆمه‌تی كوشتنی ئاڕاسته‌ی ئه‌فسه‌ری پۆلیسی سپی پێست ” دیریک چوفین ) کرد كه‌ له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا بینراوه‌ به‌ ڕانی فشار ده‌خاته‌ سه‌ر ملی جۆرج فلۆیدی ( 46 ساڵ ) پێش ئه‌وه‌ی دوا هه‌ناسه‌كانی بدات له‌ شاری مینیاپۆڵس ، ئه‌مه‌ش پاش 3 رۆژ له‌ ناره‌زایەتییه‌ تونده‌كان كه‌ ئه‌و شاره‌ی هه‌ژاند كه‌ ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای ناوه‌راست.

 

پێگه‌ی bleacherreport لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی تۆپی باسكه‌ی ئه‌مریكای بڵاوكرده‌وه‌ كه وتویەتی” بۆچی ئه‌مریكا ئێمەی خۆش ناوێت ؟ “.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this