تەندروستی هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە

0
328
هەولێڕ

SNN

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر ڕادەوەستێت.

تەندروستی هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە دەوامی فەرمی لەگشت دام و دەزگا تەندروستیەکانی پارێزگای هەولێر رادەوەستێت، ئەوەش لەپێناو رێگەگرتن لەبڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

هاوکات هاووڵاتیانی هەولێر ئاگاداردەکاتەوە لەوەی، تەنیا فریاکەوتنەکان و نەخۆشخانەکان بەشێوەی ئێشکگری بە کراوەیی دەمێننەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، شەوی رابردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى نێوان پارێزگاكان و شار و شارۆچكه‌كان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان درێژ ده‌كرێته‌وه‌ و له‌ كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this