پشێوییەکانی بەردەم کۆشکی سپی ژیانی ترەمپیان خستە مەترسییەوە

0
476
REUTERS/Jonathan Ernst

SNN

بەگوێرەی میدیای ئەمریکا خۆپیشاندانەکانی بەردەم کۆشکی سپی پشێوی لێکەوتووەتەوە و بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ژێرزەمینێک گواستراوەتەوە.

بەرپرسێکی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، بە کەناڵی سی ئێن ئێنی راگەیاندووە: “بەهۆی پشێوییەکانی بەردەم کۆشکی سپییەوە، دۆناڵد ترەمپ بۆ ژێرزەمینی کۆشکی سپی گواستراوەتەوە و نزیکەی یەک کاتژمێر لەوێ بووە تا دواتر گەڕاوەتەوە نهۆمی سەرەوە.

بەگوێرەی سی ئێن ئێن، مێلانیا خانمی یەکەمی ئەمریکا و بارۆنی کوڕیان لەگەڵ ترەمپ بۆ ژێرزەمینەکە گواستراونەتەوە، ئەوەش لەپێناو سەلامەتی ژیانیاندا بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەگەر زەنگی ئاگادارکردنەوەی پلە سوور لە کۆشکی سپی لێبدرێت ئەوا  سەرۆکی ئەمریکا و خێزانەکەی بۆ سەنتەری ئۆپراسیۆنی لەناکاو دەگوازرێنەوە.

شەوی رابردوو بەکاتی خۆجێی، خۆپیشاندانەکانی دژ بە کوژرانی پیاوێکی رەشپێست لەلایەن پۆلیسێکی سپی پێستەوە، لەبەردەم کۆشکی سپیدا پشێوی لێکەوتەوە.

خۆپیشاندەران هێرشیان دەکردە سەر پەرژینی کۆشکی سپی و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنیان گازی فرمێسکڕژێنیان لە دژ بەکارهێنان، بەهۆی پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانیشەوە نزیکەی 50 کەس لە هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this