عێراق هێزێکی زۆر رەوانەی کەرکوک دەکات

0
531

SNN-عیماد جەباری

ماوەی هەفتەیەکە بەغدا هێزی سەربازی رەوانەی کەرکوک دەکات کە لە هێزی جۆراوجۆر پێکهاتوون و پێشککەوتوترین چەک و تەقەمەنیەکانیش دەگوازنەوە بەرەو شارەکە.

بەپێی زانیاریەکانی SNN ئەو هێزانەی تاوەکو ئێستا هاتونەتە کەرکوکەوە بریتین لە فیرقەی نۆی زرێپۆش بە سەرجەم بەش و هێزەکانیەوە کە لە زریپۆش و تانک و کەتیبەی هاوەن و مەدفەع و ئەبڕامز پێکهاتون.

هەروەها دوو فەوج و هێزی مغاویری فیرقەی تایبەت و یەکەی پوچەڵکردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی گەیشتوونەتە شارەکە.

بەشێک لە هێزەکان لە سنوری داقوق جێگیربوون، بەشێکی رەوانەی سنوری پردێ کراون لە سەر رێگەی کەرکوک – هەولێر و هێزە تایبەتەکەش چونەتە سەربازگەی کەی وان.

لەو بارەیەوە پەرلەمانتارێکی کەرکوکی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە بە snnی راگەیاند: بەپێی ئەوەی ئیدارە و هێزە سەربازیەکان راگەیاندوە ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش هاتونەتە سنوری کەرکوک و دیالە و سەڵاحەدین ئەوەش ترسێکی گەورەی دروستکردوە دۆخی کۆرۆنا بقۆزنەوە و پەلاماری شارەکە بدەن.

وتیشی، ئەو هێزانەی هاتون دەمێننەوە تاوەکو ئەو مەترسیانە دەڕەوێنەوە و لە کەرکوکیش جێگیردەبن و هێزی زیاتریش رەوانە دەکرێت تاوەکو هیچ بۆشاییەکی ئەمنی نەمێنێت.

لەدوای گەڕانەوەی هێزەکانی عێراق بۆ کەرکوک، حکومەتی بەغدا زۆرترین قورسایی سەربازی خستوەتە شارەکەوە و فیرقەی پێنجی پۆلیسی ئیتیحادی و فیرقەی ١١ی سوپای عێراق و لیوای ٦١ی تایبەت و لیوای ١٦ی حەشدی شەعبی و لیوای ٥٦ی حەشدی عەشایەری و فەوجێکی دژەتیرۆری عێراقی لە کەرکوک جێگیرکردوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this