وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ پارێزگاكانى ترى عێراق كارده‌كه‌ن

0
215
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم | فۆتۆ: SNN

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ فه‌رمانبه‌رن یان كارمه‌ندى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانن و له‌ پارێزگاكانى ترى عێراق كارده‌كه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه‌ واژووى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى پێوه‌یه‌ و ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌، “ئاگادارى بۆ گشت هاووڵاتیانى سڤیل و فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌ له‌ پارێزگاكانى عێراق ده‌وام ده‌كه‌ن، وه‌زاره‌تى ناوخۆ هاتووچۆى نێوان هه‌رێمى كوردستان و پارێزگاكانى عێراقى له‌ 31ى ئایارى 2020 كاتژمێر 12:00ى شه‌و تاوه‌كو 6ى حوزه‌یرانى 2020 كاتژمێر 12:00ى شه‌و راگرتووه‌ و پێویسته‌ له‌ شوێنه‌كانى خۆیان بمێننه‌وه‌ تا تێپه‌ڕبوونى ئه‌و واده‌یه‌ و له‌و شوێنه‌ى كه‌ لێین خۆیان بپارێزن و رێكارى خۆپارێزى بگرنه‌ به‌ر”.

ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this