به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ پێشبڕكێی ماتۆرسواری ژاپۆن هەڵوەشایەوە

0
653
ماتۆرسواری

SNN Sport

 

یه‌كێتی نێوده‌وڵه‌تی  ماتۆرسواری ئاشكرایكرد كه‌ خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی ژاپۆن بۆ ماتۆرسواری چووه‌ ریزی ئه‌و پێشبڕكێیانه‌ی كه‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، ئەمەش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.

 

یه‌كێتی نێودەوڵەتی ماتۆرسواری له‌ به‌یاننامه‌یەكیدا وتی ” په‌تای كۆرۆنای ئێستا ، ناچاری كردین  له‌ سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی کە وا بریار بوو له‌ نێوان 16-18 مانگی تشرینی یه‌كه‌می داهاتوو  له‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی رینگ بی  له‌ مۆتیجی  له‌ ژاپۆن به‌رێوه‌بچێت “.

 

ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین جار  له‌ ساڵی 1986 ه‌وه‌ كه‌ ژاپۆن له‌ رۆژمێری پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ ماتۆرسواری ئاماده‌ نابێت ، هەروەها  ده‌بێته‌ گورزێك بۆ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ ، به‌ تایبه‌تی كه‌ سێ تیپی گه‌وره‌  له‌ ژاپۆن له‌ خۆ ده‌گرێت ، ئه‌ویش هۆندا و یاماها و سۆزۆكی یه‌ ، ئه‌مه‌ش به‌ پێی لێدوانی ” كارمیلۆ ئازبیلیتا ” سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ” دۆرنا سپۆرتس ” سپۆنسه‌ری پاڵه‌وانێتی جیهان .

 

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this